مەچەكبەندێكی سەرنج راكێش و ناوازە

مەچەكبەندێكی سەرنج راكێش و ناوازە
كاتژمێر و مەچەكبەندە هۆشمەندەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا شوێنی مۆبایلیش نەگرنەوە، كاریگەری خووگرتن بە مۆبایل كەم دەكەنەوە. مەچەكبەند و كاتژمێرە زیرەكەكان بەراستی لە بواری تەندروستییەوە سوودیان زۆرە، چاودێری وردی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكەن. یەكێك لە مەچەكبەندە زیرەكە ناوازەكان، دەستبەدی جۆری G-Tab W608ە. بە سێ رەنگی (سوور، شین، پورتەقاڵ)یەوە. تایبەتمەندییەكانی مەچەكبەندەكە گەلێكن. دژە تەڕبوونە، تۆز و خۆڵ كاریگەری بەسەرەوە نییە. شاشەكەی رەنگییە. ئەم ئەركانەش ئەنجام دەدات: پێوانی لێدانی دڵ بە رێكی، پێوانی زەختی خوێن و رێژەی ئوكسیژن لەناو خوێندا، ئاگاداری لەبارەی رێژەی كالۆری سووتێندراو، پرۆگرامی چاودێری تەندروستی، سیستەمی ئاگاداری چۆنییەتی خەو و كۆمەڵێك پرۆگرامی تایبەت بەوەرزشی...
دەستبەندەكە باترییەكی بەهێزی هەیە و هەتا 15 رۆژ شەحنی دانابەزێت. بە سوڕانی دەست شاشەكەی هەڵدەبێت.
Top