پرۆگرامی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر لە رێگای دوورەوە

پرۆگرامی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر لە رێگای دوورەوە
ئەو پرۆگرامانەی ئەركیان ریمۆت كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرە گەلێكن، كۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە جار هەیە بۆ بەكارهێنەرەكەی دەبێتە پێویستییەكی گرنگ، بۆ نموونە بۆ سەفەر رۆیشتووی و بەڵام گەلێك فایلی گرنگت لە ماڵەوە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بەجێهێشتووە، ئێستا پێویستت بەو فایلانەیە.
پرۆگرامی remote desktopی مایكرۆسۆفت زۆر گرنگە، بەڵام پرۆگرامەكە لەگەڵ خێرایی و سستی هێڵی ئینتەرنێت كێشەی بۆ دێتە پێش. جگە لە پرۆگرامی teamViewer رەنگە سەركەوتووترین پرۆگرام AnyDesk بێ. ئەم پرۆگرامە خێراترین پرۆگرامی كۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوەیە. بە دانانی پرۆگرامەكە لە هەر شوێنێك مەبەستت بێ دەتوانی فایلەكانی سەر كۆمپیوتەرەكەت وەربگری، بەكارهێنانی پرۆگرامەكەش زۆر ئاسانە. پرۆگرامەكە بەشی پۆرتێبڵیشی هەیە واتە بەبێ ئەوەی سێتەپ بكرێت دەكرێت سوودی لێوەربگری.
Top