كاتژمێرێكی زیرەك بە دیزاینێكی جیاواز

كاتژمێرێكی زیرەك بە دیزاینێكی جیاواز
كاتژمێرە زیرەكەكان لە بواری دیزاینەوە چ جیاوازییەكی ئەوتۆیان لەگەڵ كاتژمێری ئەنالۆگ نییە، تەنیا كاركردن و تواناكانیان جیاوازە. لەم ماوەیەدا كاتژمێرێكی زیرەك كە لە شێواز و ستایلیشدا لە كاتژمێرەكانی دیكە جیاواز دەكرێتە بەناوی (nubia Alpha) بەرهەم هات، كە هەموو تایبەتمەندییەكی مۆبایلی هەیە بەڵام وەك كاتژمێر لە دەست دەخرێت، وەك كاتژمێرێكی زیرەكیش چاودێریی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی وەك لێدانی دڵ، پێوانی رێگا، سووتاندنی وزە، چۆنییەتی خەو...تاد دەكات، دەكرێت بەو كاتژمێرە گوێ لە گۆرانیش بگری و وەڵامی پەیوەندییەكانیش بدەیەوە و وەك كامێرایەكیش وێنەی پێبگری.
كێشەیەكی كاتژمێرە زیرەكەكان ئەوەیە كە شاشەیەكەیان بچووكە، بەڵام ئەوەیان شاشەكەی چوار ئینجە و لە جۆری OLEDیە. یەك گیكا رامەكەیەتی، 8 گیگابایت میمۆری ناوخۆیەتی. باترییەكی باشی لەگەڵدایە و كامێراكەی پێنج میگاپیكسلە.
Top