كامێرای چاودێری بۆ تاریكیش دەگونجێت

كامێرای چاودێری بۆ تاریكیش دەگونجێت
كۆمپانیای شیائومی كامێرایەكی چاودێریی بچووكی خستەڕوو، كە بە جۆری G2 Aqara ناسراوە. كامێرا چاودێرییەكە تایبەتمەندی زۆر باشی تێدایە، هەم ستایلێكی جوان و سەرنج راكێشی هەیە و شوێنێكی ئەوتۆ ناگرێ، ئەم تایبەتمەندی كامێرای چاودێری بەهێزی هەیە.
كامێراكە هەشت هەستەوەری تیشكی سووری لەسەرە و دەتوانێت لە مەودای هەشت مەتری دوورەوە لە شەودا فیلم هەڵبگرێتەوە. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە كامێراكە هیچ گلۆپێكی سووری نییە هەتا كەسانی دیكە هەست پێ بكەن.. كامێراكە زیرەكە بەو مانایە كە روخسارەكان دەناسێتەوە، رووخساری بەكارهێنەرانی و هەروەها ئەوانەی هامووشۆ دەكەن، تایبەتمەندییەكی گرنگی كامێراكە ئەوەیە كە ئەگەر گیاندارێكی ماڵەوە سەر لە ژووری منداڵان بدا، ئەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ ئەو مۆبایلە دەنێرێ كە پەیوەندی پێوە هەیە.
كامێراكە فیلمەكان لە ئینتەرنێتدا هەروەها لە میمۆریدا رادەگرێ، پەیوەندی دوو لایەنەی هەیە واتە دەكرێت وەڵامیش بداتەوە، مەبەست ئەوەیە ئەگەر یەكێك لە دوورەوە پەیوەندی كرد دەتوانێ بەو كامێرایە وەڵام بدەیەوە.
Top