ئامێری هەمەكارەی گوگڵ

ئامێری هەمەكارەی گوگڵ
گوگڵ ئیدی هەر ئەو سایتە نییە كە كاری بەدواداگەڕان و جیمێل بكات، كۆمپانیای مەزنی گوگڵ لەم چەند ساڵەدا خەریكی بەرهەمهێنانی ئامێری گرنگی دیجیتالیە، بەرچاوترینیان چاویلكەی گوگڵ، مۆبایلی گوگڵ، سیستەمی دەنگی گوگڵ، لەم دواییەشدا ئامێری هەمەكارەی گوگڵە..
ئامێری هەمەكارەی گوگڵ كە Google Home Hub ی پێدەگوترێ، بریتییە لە شاشەیەكی 7 ئینجی پایەدار، زیاتر وەك كاتژمێرێكی سەرمێز دەچێت، بەڵام زۆر ئەرك و كار ئەنجام دەدات. دەكرێت ئەلبومێكی وێنەی دیجیتالی سوودی لێوەربگری، راستەوخۆ لەگەڵ گوگڵ فۆتۆ پەیوەند دەدرێ و وێنەكانی سەر گوگل فۆتۆ لە شاشەكە نیشان دەدرێن. دەكرێت وەك كاتژمێری سەرمێز سوودی لێوەربگیردرێت. هەروەها وەك كامێرای بەر دەرگاش بەكار دێت و پەیوەند دەدرێت لە زەنگی دەرگا و ئەو كەسەی لە پشت دەرگەیە دابندرێت و دەكرێت دەرگاشی پێبكرێتەوە. هەروەها لەگەڵ ئامێرەكانی ماڵەوە پەیوەند دەدرێت و وەك ریمۆت كۆنترۆڵ سوودی لێوەردەگیرێت، ئەگەر گلۆپەكانت هۆشمەند بن، دەكرێت بەهۆیەوە دابگرسێن یا بكوژێنەوە، هەروەها ئامێرەكانی دیكەش وەك تیڤی و سیستەمی گەرمی و ساردی.. كەش و هەوا نیشان دەدات و لەگەڵ سیستەمی دەنگی گوگڵ پەیوەند دەدرێت و دەكرێت لە گوگڵ داوای گۆرانی مەبەست بكەی، یان پرسیار بكەی و یا هەواڵەكانت بۆ بخوێنێتەوە.
Top