كامێرایەكی 360 پلەیی سێ رەهەندی

كامێرایەكی 360 پلەیی سێ رەهەندی
جیهانی كامێرای دیجیتالی هەر بەشێواز و ستایلی خۆیەوە نەماوە و گۆڕانی زۆری بەسەرداهاتووە، هەم لە رواڵەتدا و هەم لە كارو ئەركەكانیدا. كامێرای 360 پلەیی، سێ رەهەندی، كامێرای جوڵەدار و..تاد. یەكێك لە كامێرا سەرنج راكێشەكان كامێرای جۆری Vuze XRە ئەم كامێرایە هەم دوو رەهەندییە و هەم سێ رەهەندییە، كە فیلم و وێنەی گۆ شێوە بەشێوەی سێ رەهەندی نیشان دەدات.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی كامێراكە:
- شێوازی دوو رەهەندی و سێ رەهەندی.
- 4k بە توانای نیشاندانی 60 فرێم لە چركەیەكدا.
- كوالیتی نیشاندانی وێنە بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە.
Top