ئەڵقەیەكی زیرەك شای ئەڵقەكەكانە

ئەڵقەیەكی زیرەك شای ئەڵقەكەكانە
لەم چەند ساڵەدا جگە لە كاتژمێری زیرەك، دەستبەندی زیرەكیش بۆ چاودێری تەندروستی بەرهەم هاتووە، كاتژمێرە هۆشمەندەكان جگە لەنیشاندانی كات، چاودێری وردی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكات، وەك مەودای رۆیشتن، پێوانی لێدانی دڵ، پێوانی رێژەی كالۆری لەدەستچوو..تاد. ئەوانەی حەزیان لە دەستبەند و كاتژمێری سمارت نییە، دەكرێت ئەڵقەی هۆشمەندی oura ring بەكار بێنن. ئەڵقەیەك سەرەڕای جوانی و سەرنج راكێشیەكەی، دەكرێت چاودێری، خەو، لێدانی دڵ، رێژەی هەناسەدان و ئۆكسیژن وەرگرتن، زانینی گەرمی لەش، ژماردنی هەنگاوەكان و رێژەی كالۆری لەدەستچوو بزاندرێ.
قەوارەی ئەم گوستیلانە US6 تا US13یە. كێشی لە نێوان 4 هەتا 6 گرام دایە. گوستیلەكە دوو مۆدێلی balance و heritage هەیە و رەنگەكانی، رەش و سپی و زێڕینی هەیە.
Top