فلاش میمۆرییەك تایبەت بە مۆبایل

فلاش میمۆرییەك تایبەت بە مۆبایل
مۆبایلەكان شوێنگرەوەیەكی باشن بۆ كۆمپیوتەر، بەڵام كێشەیەك لە مۆبایلەكاندا هەیە كە زۆریان بەهۆی كەمبوونی شوێنی داكردنی داتاكان واتە میمۆری بەردەوام دەبێت وێنە و فیلمەكان لەسەر كۆمپیوتەر دابندرێن، بۆ ئەوەی یادگەی (میمۆری) مۆبایلەكە پڕ نەبێت. لەم دواییەدا فلاش میمۆری تایبەت بە مۆبایلیش بەرهەم هاتووە، c10 فلاشێكی تایبەت بە مۆبایلە. فلاش میمۆری ئاماژە پێكراو گەلێك گرفتی لەكۆڵ كردۆتەوە، وەك گرفتی كەمبوونی شوێنی داكردن، گونجان لەگەڵ هەموو جۆرە مۆبایلێك، لە یەك كاتدا لەگەڵ مۆبایل و كۆمپیوتەر پێكەوە پەیوەند دەدرێت. خێرایی فلاشەكە 5 گیگابایت لە چركەیەكدایە، توانای داكردنی لە 16 گیگابایتەوە هەتا 128 گیگابایتە. دیزاینێكی سەرنج راكێشی هەیە. بە ئاو تێكناچێ و تۆز و خۆڵیش كێشەی بۆ دروست ناكا. تایبەتمەندییەكی گرنگ لەو فلاش میمۆرییەدا ئەوەیە كە هەر فایلێك لە فلاش میمۆرییەكەدا بیسڕیەوە بەهۆی پرۆگرامێك كە لە خودی فلاشەكەدا هەیە دەكرێت فایلەكە بگەڕێنییەوە.
Top