كامێرایەك بەقەد لەپی دەست

كامێرایەك بەقەد لەپی دەست
لەم ماوەیەدا سۆنی بچووكترین كامێرای خۆی بەناوی RXO II خستەڕوو، كامێرایەكی بچووك بەڵام بە توانایەكی مەزنەوە، ئەم كامێرایە دەتوانێت فیلمەكان بە كوالیتی 4K بگرێت.
دیارە ئەم كامێرایە ڤێرژنی دووەمی كامێرای جۆری ROXە كە ساڵی رابردوو سۆنی خستبوویە بازاڕ، لە دیزاین و قەوارەدا بەقەد یەكن، بەڵام تواناكانی پەرەیان پێدراوە.
گرنگترین جیاوازی كامێرای ناوبراو لەگەڵ ڤێرژنی پێش خۆی ئەوەیە كە شاشەیەكی جۆری LCD لە پشتەوەی هەیە كە دەسووڕێت و جێگیر نییە، ئاوی تێناچێت و لە قوڵایی دە مەتریش كێشەی بۆ نایەتە پێش، لە بەرزایی 2 مەتریش بكەوێتە خوار كێشەی جێی نیگەرانی نییە، ئەگەر تەنێكی قورستر لە دوو سەد كیلۆشی پێبكەوێ كێشەی نییە.
هەروەك ئاماژە درا بە كوالیتی 4K فیلم هەڵدەگرێتەوە و پێویستی بە میمۆریش نییە، بەڵام ڤێرژنی پێشتر پێویستی بە میمۆری هەبوو. كوالیتی وێنەكان 15 میگاپیكسلن، ئاوێنەكەی 24 ملمە. شازدە وێنە لە یەك چركەدا دەگرێت.
Top