مۆنیتۆرێك دیزانێكی سەرنج راكێش و كوالیتیەكی بەرز

مۆنیتۆرێك دیزانێكی سەرنج راكێش و كوالیتیەكی بەرز
كۆمپانیای asus لەم ماوەیەدا مۆنیتۆرێكی نوێی لە جۆری OLED بەناوی PQ22UC بەرهەم هێناوە. ئەم مۆنیتۆرە كوالیتی نیشاندانی 4K و لە سیستەمی HDR پشتیوانی دەكا، بۆیە كوالیتییەكەی ئەوەندە بەرزە كە مرۆڤ هەست دەكات لە پشت جامێكی روونەوە وێنەكان دەبینێ.
دیزاینی مۆنیتۆری ناوبراویش زۆر سەرنج راكێشە، دەكرێت بە شێوەیەكی ئاسایی وەك تەلەڤزیۆنێك دابندرێ، دەكرێت لەسەر پایە و ستاندی تایبەتیش دابندرێ. ئەم مۆنیتۆرە لە شوێنی micro HDMI و دوو پۆرتی USB-CTM سوود وەردەگرێت. خێرایی گواستنەوەی داتاكان لەم مۆنیتۆرەدا پێنج گیگابایتە لە چركەیەكدا.
Top