ئامێرێكی دیجیتالی بۆ دۆزینەوەی گیانلەبەران

ئامێرێكی دیجیتالی بۆ دۆزینەوەی گیانلەبەران
لەم سەردەمەدا ئامێرە دیجیتالییەكان بە جۆرێك كەوتوونەتە خزمەتی مرۆڤ، كە ترسی ئەوەت نییە منداڵەكەت لە دەرەوە ون ببێ، یان پیر و بەساڵداچووەكان ماڵیان پێنەزاننەوە، لەوەش زیاتر تەنانەت بەهۆی ئەو ئامێرە دیجیتالیانە دەتوانرێ بزاندرێ گیانلەبەرانی ماڵەوەت لە كوێن و ئەگەر بشیاندزن بكرێت بە ئاسانی بدۆزرێنەوە.
ملوانكە یا پەتی گەردنی گیانلەبەرانیش بۆت دیجیتالی، ئامێری (Myki pet) بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای GPS و وای-فای دەتوانن گیانلەبەرانی ماڵەوەیان وەك سەگ و پشیلە بدۆزنەوە. بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەكرێت شوێنی مانەوەی گیانلەبەرەكان، مەودای رۆیشتنیان لەسەر مۆبایلی بەكارهێنەرەكەی ببیندرێ.
Top