ئینجانەیەك شەحنیش دەكاتەوە

ئینجانەیەك شەحنیش دەكاتەوە
شەحن و بارگاوی كردنی ئامێرە دیجیتالیەكانی وەك مۆبایل و لاپتۆپ و كامێرا و ..تاد، یەكێكە لە ئاریشەكانی ئەم سەردەمە، بۆیە بۆ وزە بەخشین بەو ئامێرانە چەندین شێوازو سیستەمی نوێ بەرهەم هاتوون، یەكێك لەو ئامێرانەی بۆ شەحن كردنەوەی سوودی لێوەردەگیردرێت، ئینجانەیەكە كە بەبێ وایەر ئامێرەكان شەحن دەكاتەوە. شەحنكەرەوەكە بە (Oblio) ناسراوە و هی كۆمپانیای lexonە. بەكارهێنەران دەتوانن مۆبایلەكانیان وەك گوڵێك بخەنە ناو گوڵدانەكە و شەحن ببێتەوە. خاڵی جێگای سەرنگ لە شەحنكەرەوە گوڵدانەكەدا ئەوەیە جگە لە بارگاوی كردنی مۆبایل بە سوود وەرگرتن لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی گشت باكتری و مایكرۆبەكان لە ماوەی سێ خوڵەكدا لەبەین دەبات.
Top