پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی پرۆگرام بۆ مۆبایل

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی پرۆگرام بۆ مۆبایل
مۆبایل گشتگیرترین ئامێری تەكنەلۆژی نوێیە، شوێنی زۆر ئامێری دیكەی گرتۆتەوە، تەنانەت ركابەری لەگەڵ كۆمپیوتەریش دەكات.
بۆ هەر كارێك كە مەبەستت بێ پرۆگرامی تایبەتی تێدایە، ئەگەر هەوڵیش بدەی خۆت پرۆگرام بۆ مۆبایل دروست بكەی، ئەوە دەیان پرۆگرام بۆ دروستكردنی ئەپلكەیشنی مۆبایل هەیە.
یەكێك لە پرۆگرامەكانی دروستكردنی ئەپلكەیشنی مۆبایل App Builder ە.
بۆ دروستكردنی پرۆگرامێكی مۆبایل دەبێت سەرت لە كۆد دەربچێت و بتوانی كاركردی كۆدەكان بزانی، بەڵام ئەگەر هیچ زانیارییەكت سەبارەت بە كۆدنووسین نییە، ئەوە ئەو پرۆگرامەی لەسەرەوە ئاماژەی پێكرا بەكار بێنە، چونكە بەكارهێنانی ئاسانە و پێویستی بە كۆد نووسین نییە. پرۆگرامەكە دابەزێنە سەر كۆمپیوتەر و خۆتی پێوە ماندوو بكە و بە ئاسانی دەتوانی ئەپلكەیشنێك دروست بكەی..
Top