دۆج مۆبایل و سیستەمی ئینتەرنێتی G5

دۆج مۆبایل  و سیستەمی  ئینتەرنێتی G5
ئەوانەی شارەزای مۆبایلیش نین، ناوی ئۆتۆمبیلی دۆجیان بیستووە. ئۆتۆمبیلێكی بەهێز، گونجاو لەگەڵ رێگاوبانە دژوار و سەختەكان. مۆبایلی دۆجیش هەر ئاوایە، مۆبایلەكە لەلایەن كۆمپانیای دۆجی چینی بەرهەم دێت و دواترین مۆبایلی ئەم كۆمپانیایەش ((Doogee S90ە. مۆبایلەكە لە جۆری ماژۆڵە. وشەی ماژۆڵ (module) لە ئینگلیزیدا بەو ئامێرە دەگوترێت كە بەكارهێنەر بە پێی داخوازی خۆی پارچەكانی دەكڕێت و لە پاڵیەكی دەخاتەوە. مۆبایلی ماژۆڵیش ئاوایە واتە پارچەكانی وەك كامێرا، میمۆری، رام، بەشەكانی دیكە بەپێی ویستی داخوازی بەكارهێنەرەكە دەبن و كە لە چوارچێوەیەكدا لە پاڵیەكیان دەخاتەوە.
مۆبایلی دۆچ 90یش لەو جۆرە مۆبایلانەیە. لە پشتەوەی مۆبایلەكەدا موگناتیسێكی بەهێز هەیە كە دەكرێت پارچەكانی دیكەی پێوە بلكێندرێن، یەكێك لەو پارچانەش تۆڕی G5ە و هەروەها دوربینی شەوە و پارچەی پاوەر و پارچەی گەیمینگ...تاد.
شاشەی مۆبیالەكە 6.18یە، رامەكەی 6 گیگابایتە و میمۆرییەكەی 128 گیگابایتە. مۆبایلەكە بۆ گشت هەلومەرجێك دەگونجێت، بۆ چیا و بۆ ناو ئاو و لە كەش و هەوای سارد و گەرمدا كێشەی بۆ نایەتە پێش.
مۆدیمی 5Gی مۆبایلەكە خێرایی دابەزاندنەكەی 3.5 گیگابایت لە چركەیەكدایە و خێرایی ئاپلۆدیشی 1.26 گیگابایتە لە چركەیەكدایە.
Top