مۆدێمی G5 ئەزموونێكی نوێ لە ئینتەرنێتدا
![مۆدێمی G5 ئەزموونێكی نوێ لە ئینتەرنێتدا](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/modame 5g.jpg )
كۆمپانیای هواوی یەكەم مۆدێمی خێرای خۆی بە سیستەمی G5 خستەڕوو، مۆدێمەكە بە Huawei 5G CPE pro ناسراوە. مۆدێمی ناوبراو لەگەڵ ئەوەیدا پشتیوانی لە سیستەمی G5 دەكات لە سیستەمی G4یش سوود وەردەگرێ.
خێرایی ئینتەرنێت لەو سیستەمەدا بەقەد خێرایی ئینتەرنێتە لە فایبەری تیشكدا واتە (3.2 گیگا لە چركەیەكدا). بەهۆی ئەو سیستەمەوە دەكرێت بە ئاسانترین شێوە ڤیدیۆییەكانی k8 و یارییە قورسەكان دابەزێنی. سیستەمی hilikn كە لەم مۆدێمەدا هەیە دەتوانرێت تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك لەگەڵ گشت ئامێرێك پەیوەند بدرێت، ئەم سیستەمە بۆ ماڵە هۆشمەندەكان دەگونجێت و بۆ ئەوەی ئامێرەكان سوودی لێوەربگرن پێویستی بە پاسۆرد نییە. مۆدێمەكە هۆشمەندە و ئامێرە نزیكەكان دەناسێت و بۆ ئامێرە نزیكەكان ئینتەرنێتی خێراتر دەبەخشێت.