مێت ئێكس گۆڕانكارییەك لە جیهانی تەكنەلۆژیادا

مێت ئێكس گۆڕانكارییەك لە جیهانی تەكنەلۆژیادا
پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم، دوو ساڵ دەبێت بە چڕی هەوڵی بەرهەمهێنانی مۆبایل یا تەبلێتی نوشتاوە دەدەن، واتە مۆبایل یا تەبلێتێك كە وەك كاغەز بنوشتێتەوە و بە ئاسانی هەڵبگیرددرێت. كۆمپانیای هواوی یەكەم مۆبایلی لەمجۆرەی بەناوی mate X لە كۆنگرەی ساڵانەی مۆبایلدا خستەڕوو. مۆبایلی ناوبراو دەكرێت وەك مۆبایلێك بە دوو شاشەی جیاواز یان دەكرێت وەك تەبلێتێك بەكار بهێندرێت.
جۆری شاشەكەی AMOLEDی 16 ملیۆن رەنگییە، ئەندازەكەی 80 ئینجە. كێشەكەی 295 گرامە. سیستەمی ئەندرۆیدی 9ی لەسەرە. میمۆرییەكەی 512 گیگابایتە. رامەكەی 8 گیگابایتە. كامێراكەی 40 میگاپیكسلە، بەڵام كامێرای پێشەوەی نییە. بارستاییەكی تەنكی هەیە و 5.4 ملمە. سیستەمی ئەنتەرنێتی خێرای لەسەرە و لە ماوەی 3 چركەدا دەكرێت فیلمێكی یەك گیگابایتی داببەزێنی. شەحنی خێرای لەسەرە و لە ماوەی تەنیا نیوكاتژمێردا پڕ دەبێتەوە.
Top