مۆبایلە كاتژمێرەكە

مۆبایلە كاتژمێرەكە
لە پێشانگای ساڵانەی مۆبایلدا كە بە MWC ناسراوە، كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایل، بەرهەمەكانی خۆیان خستەڕوو، لە ناو پێشانگاكەدا مۆبایلێك كە دیزاین و ستایلەكەی جیاواز بوو سەرنجی میدیاكانی ئەم بوارە و ئەوانەی سەردانی پێشانگاكەیان كردبوو راكێشا.
مۆبایلی (nubia Alpha) كە هیچ وەك مۆبایل نەدەچوو، زیاتر وەك كاتژمێر یان بازنەیەك دەچوو لەلایەن كۆمپانیای چینی نۆبیاوە خرایە ڕوو.
كۆمپانیای ناوبراو دەیەوێ هەمیشە داهێنانی نوێ بكا، وەك ئەم مۆبایلە و مۆبایلی شاشە نەرم، واتە ئەو مۆبایلەی شاشەكەی دەنووشتێتەوە.. مۆبایلی ناوبراو وەك گشت مۆبایلێكی دیكە دەتوانرێ پەیوەندی پێوە بگری، سەیری فیلم بكەی و سایتەكانی ئینتەرنێت بكەیەوە و تەنانەت وێنەی سێلفیشی پێبگری.
Top