بالیفێك چیرۆك دەگێڕێتەوە و گۆرانیش دەڵێ

بالیفێك چیرۆك دەگێڕێتەوە و گۆرانیش دەڵێ
دونیای دیجیتالی پەلوپوی بۆ هەموو لایەنێكی ژیان هاویشتووە، دەستەوانەی هۆشمەند، گۆرەوی هۆشمەند، پێڵاوی هۆشمەند و بالیفی هۆشمەند...تاد. بەڵێ لەم دواییەدا بالیفێكی هۆشمەند بەناوی somnox دروستكراوە كە وەك مرۆڤ ساوا هەناسە لێدەدات و بۆ خەوتنی منداڵان و گەورە ساڵانیش سوودی لێوەردەگیردرێت. بالیفەكە بەقەد پشیلەیەك دەبێت، مۆسیقا بڵاو دەكاتەوە و سیستەمی خەو رێك دەكات و ئارامی بۆ بەكارهێنەرەكەی دەڕەخسێنێ.
بالیفەكە بەردەوام پرۆگرامی نوێی بۆ دادەنرێ و مۆسیقی و گۆرانی لێدەدات و یان كتێبی دەنگی دەخوێنێتەوە. بەیانیانیش بە ئارامی و بە مۆسیقایەكی خۆش بەكارهێنەرەكەی لە خەو هەڵدەستێنێ.
Top