مۆبایلی بلاك شارك 2 و تایبەتمەندییەكانی

مۆبایلی بلاك شارك 2 و تایبەتمەندییەكانی
كۆمپانیای شیائومی ڤێرژنی دووەمی بلاك شارك (نەهەنگی رەش)ی خستەڕوو، مۆبایلێك كە تایبەتە بەگەیم و تواناكانی سەرسوڕهێنەرن.
شاشەی مۆبایلی (Xiaomi Black Shark 2) 6,4 ئینجە و لە جۆری AMOLEDیە و لەلایەن سامسۆنگەوە بەرهەم هاتووە، بە خێراترین شاشەی لەمسی دادەنرێ. تایبەتمەندییەكی گرنگی شاشەكە، توانای زانینی رێژەی زەخت بۆ هێنانە، بەو مانایە كە بەپێی زەختی پەنجەی بەكارهێنەر پرۆگرام و تایبەتمەندییەكانی دەردەخات، تەنانەت دەكرێت وەك تەرازوویەكی بچووكیش سەیر بكرێت، وەك باس دەكرێت پەنجەمۆری ئەمنییەتی مۆبایلەكە لەناو خودی شاشەكە دایە.
باترییەكی بەهێز و خێرای لەسەرە. گرنگترین بەشی مۆبایلەكە كامێراكەیەتی كە 48 میگاپیكسلە، كامێرای پێشەوەی 20 میگاپیكسلە. رامەكەی 12 گیگابایتە و 256 گیگابایتیش میمۆری ناو مۆبایلەكەیە.
Top