لە سەرەتای ساڵەكانی حەفتادا بوو كە جۆرێك لە كامێرا بەرهەم هات، خۆی وێنەكانی لە ماوەی كەمتر لە خولەكێكدا دەخستنە سەر كاغەزێكی تایبەت و پێویستی بە تاقیگە نەبوو، بەڵام دواتر ئەم جۆرە كامێرا و وێنانە باویان نەما. بە گۆڕانی كامێرای ئەنالۆگ بە دیجیتالی ئیدی شوشتنگەی وێنەش لە بازاڕ كەوتن و كەم كەس هەیە وێنەكانی بخاتە سەر كاغەز. فوجی فیلم هاتووە هەم بۆ نۆستالۆژی و بیرهێناوەوە بێ و هەم بۆ خێرا چاپ كردنی وێنە ، كامێرایەكی دیجیتالی لە جۆری فلۆراید بۆ منداڵان بەرهەم هێناوە كە خۆی وێنەكان دەخاتە سەر كاغەزێكی تایبەت. كامێرای جۆری Instax mini 9 كە بەرهەمی فوجی فیلمی ژاپۆنییە، دیزاینێكی تایبەت بە منداڵانی هەیە و رەنگەكانی هەردوو رەگەزی نێرومێی هەیە و منداڵان دەتوانن بە ئاسانی سوودی لێوەربگرن. لە ماوەی تەنیا چەند چركەیەكدا وێنەیەكە دەخاتە سەركاغەز. سێ رەنگی سپی و شین و پەمەیی هەیە، بۆ ئەوانەی بیانەوێ وێنەی سێلفی بگرن و تایبەتمەندییەكی تێدا هەیە كە بەكارهێنەر خۆی دەتوانێ وێنەی سێلفی بگرێت.