ئامێرێك بۆ زانیاری لەسەر pHی پێست

ئامێرێك بۆ زانیاری لەسەر pHی پێست
بۆ لێكدانەوەی pHی پێست، لەمەولا پێویست بەوە ناكات سەر لە دكتۆری پێست بدەی و ئەویش بۆ تاقیگەت بنێرێ و كۆڵێك خەرجت بۆ زیاد بكا، بە سوود وەرگرتن لە ئامێری my skin track pH دەكرێت لە ماوەی چەند خولەكێكدا رێژەی pHی پێستی خۆت بزانی.
لە راستیدا ئەمە ئامیرۆكە لە ریزی ئامێریش نایەت، چونكە تەنكۆڵەیەكە بەقەد پلاستەری برین و بچووكتریش، هەستەوەرێكی بچووكە كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت. هەستەوەرەكە دەكرێت لە هەر شوێنێك لە جەستە بدەی و پاشان بەهۆی ئاپێكەوە لە مۆبایلدا دەكرێت زانیاری لەبارەی رێژەی شێی پێست واتە pH بزانی.
رێژەی تەڕایی پێست pH دەبێت لە نێوان 4,5 بۆ 5.5 دابێت تا تایبەتمەندی ترشەلۆكی پێویستی بپارێزرێت. ئەگەر pH لەو رێژەیە كەمتر یا زیاتر بوو گرفت بۆ پێست دێتە پێش، ئەگەر زیاد بێ ئەوە تووشی سووڕهەڵگەڕانی پێست و ئەگەر كەمیش بێت پێست وشك دەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی پێستی.
بەكارهێنانی ئەو هەستەوەرە زۆر ئاسانە تەنیا 15 خوڵەك لە جەستەی بدە وەك لەزگە پێوەو دەنووسێ پاشان لە رێگای مۆبایلەوە زانیاری لەبارەی پێستەوە وەربگرە.
Top