سایتی www.mylookout.com ناهێڵێ موبایلەكانتان بدزرێن

سایتی www.mylookout.com  ناهێڵێ موبایلەكانتان بدزرێن
سایتی www.mylookout.com ناهێڵێ موبایلەكانتان بدزرێن
موبایل ئیدی لەمەولا هەر ئامێرێكی پێوەندی گرتن نییە بە تەنیا، بگرە پارێزەر و راگری زانیاری و داتاكانتانە، كەوایە دەبێ زیاتر ئاگاتان لێی بێ و زیاتر گرنگی بە راگرتنی بدەن، بەڵام جار هەیە مۆبایلەكەمان لێ ون دەبێت یان لەلایەن كەسێكەوە دەدزرێت. لەكاتێكی وادا هیچ رێگەچارەیەك نییە، تەنانەت كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری مۆبایلیش هیچیان لەدەست نایەت، بەڵام ئەو سایتی www.mylookout.com باشترین پارێزەری مۆبایلەكانتانە، بۆیە پێویستە هەموو كەس سەردانی بكات. چۆنییەتی بەكارهێنانیشی زۆر ئاسانە. كاتێك ژمارەی خۆت لە سایتەكەدا نووسی، دەستبەجێ SMSێكت بۆ دێ، لەو SMSدا لینكی ئەكتیڤ كردن هەیە، بۆیە پێویستە بەكارهێنەری مۆبایل لەو كاتەدا هێڵی ئینتەرنێتی هەبێت، پاشان لە وێب سایتەكەدا دەتوانی مۆبایلەكەتان وا رێك بخەن كە گەر سیم كارتێكی دیكەی تێخرا، دەستبەجێ جەرەس لێبدات، كە یەكێك سیم كارتێكی دیكەی دانا، لە سایتەكەدا ژمارەی سیم كارتەكە دەنووسرێ، تەنانەت ئەگەر ئەوكەسەی مۆبایلەكەی هەڵگرتووە، وێنەی پێبگرێ، وێنەكەشی لە سایتەكەدا دادەنرێ. گەر نەتوانی مۆبایلەكەت وەربگرییەوە، دەتوانی هەر لە سایتەكە را هەموو داتاكانی خۆت بسڕیەوە. هەم فیلم و ژمارە تەلەفۆن و وێنەكانت. كەوایە سەر لەو سایتەبدە.
Top