سوڕاندنی ئەو فیلمانەی بە مۆبایل دەگیردرێن

سوڕاندنی ئەو فیلمانەی بە مۆبایل دەگیردرێن
سوڕاندنی ئەو فیلمانەی بە مۆبایل دەگیردرێن
ئێستا مۆبایل یەكێكە لەو ئامرازە گرنگانەی سەرەڕای ئەركی پێوەندی گرتن چەندین ئەركی دیكەش ئەنجام دەدا، یەكێك لەو ئەركانە گرتنی گرتەی فیلمە. زۆرجاران ئەو فیلمانەی بە مۆبایل دەگیرێن بەهۆی ئەوەی كە كامێرای مۆبایلەكە بە هەڵە 90 پلە سووڕاوە، فیلمەكە لەسەر كۆمپیوتەریش هەر بە سوڕاوی دەبیندرێ، بۆ چارەسەركردنی ئەو فیلمانەی كە بەم شێوەیە دەگیردرێن، رێگە چارەیەكی گونجاو هەیە، ئەویش سوود وەرگرتن لە پرۆگرامی VLC یە. لە پرۆگرامی VLC دەتواندرێ فیلمێكی ڤیدیۆیی بەتەواوی بسوڕێندرێ، یان پێچەوانەی لێبكرێ، یان فیلمەكە رەش و سپی بكردرێ و گەلێك جموجووڵی دیكەی پێ بكرێ. ئەوپرۆگرامە لەو سایتە وەردەگیرێ http://videolan.org.
كاتێك فایلە ڤیدیۆیەكە دەكەنەوە، لەسەر فەرمانی Tools كلیك بكەن و پاشان فەرمانی Effects and Filters هەڵبژێرن. لەو بەشەدا بە روونی دیاریكراوە كە فیلمەكە چەند پلە بسووڕێنن.
Top