یەكەمین ریستۆرانتی دیجیتالی لە جیهان

یەكەمین ریستۆرانتی دیجیتالی لە جیهان
یەكەمین ریستۆرانتی دیجیتالی لە جیهان
جیهانی ئەمڕۆ جیهانی دیجیتالییە، تەكنەلۆژیا بەسەر هەموو لایەنەكانی ژیاندا زاڵ بووە. ریستۆرانتێك لە لەندەن مێزی نانخواردنەكەی تەواو دیجیتالییە و سیستەمی لەمسییە. مینۆی خورادنەكان بەشێوەیەكی دیجیتالی داندراون، بەبێ ئەوەی هیچ خزمەتگوزارێك بێت و بڵێت چ خواردنێك داوا دەكەی، لەسەر مێزەكە پەنجە لەسەر خورادنەكە دابگرە و خواردنەكە بە ماوەی كەمتر لە 20 خولەك دێتە بەردەمت.
ریستۆرانتەكە كە بە "ئینامۆ" ناسراوە، لەوێدا گشت مێزەكان لەمسی و دیجیتالین. ئەوانەی سەردانی ئەو شوێنە دەكەن بۆ ئەوەی كە دڵنیابن خواردنەكە بە شێوەیەكی خاوێن و رێك ئامادە دەكرێ، دەتوانن دەست لەسەر دوگمەی "كامێرا" دابگرن و بە وردی شوێنی ئامادەكردنی خواردنەكە ببینن. هەتا ئەو كاتەی خواردنەكەش ئامادە دەبێت و بۆ ئەوەی كە بێ تاقەت نەبن دەتوانن هەر لەسەر مێزەكە گەمەیەكی كۆمپیوتەری بكەن. خاڵی جێگای تێڕامان لەو ریستۆرانتە ئەوەیە پاش تەواو بوون لە خواردن دەكرێ دوگمەیەك لەسەر مێزەكە دابگری و شوێنی رۆیشتنت دیاری بكەی، پاش چەند خولەكێك تاكسی تایبەت بۆ شوێنی مەبەستت ئامادە دەبێت.
Top