پێنووسی مۆسیقاژەن

پێنووسی مۆسیقاژەن
جیهانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی هەروا دێت و بەرفرەتر دەبێت و بە جۆرێك ئەو ئامێرانەی كە پێشتر ئەركی دیكەیان بەڕێوە دەبرد، ئێستا چەندین ئەرك بەڕێوە دەبەن، بۆ نموونە ئەو پێنووسەی كە دەبینن.
ئەمە پێنووسێكی دیجیتالییە بەهۆی ئەوەوە دەكرێ نۆتەكانی مۆسیقی بخوێندرێنەوە و گوێیان لێبگرین.
كۆمپانیای Gigaway پێنووسێكی بەرهەمهێناوە كە كە بەدانانی پێنووسەكە لەسەر نۆتەی سەر كتێبەكانی مۆسیقای تایبەت بە پیانۆ و كەمانچە دەتوانێ پارچە مۆسیقایەكە لێبدات. پێنووسەكە بۆ قوتابیانی پەیمانگای هونەرەجوانەكان زۆر بە سوودە. بۆ بەرهەمهێنانی پێنووسەكە لەباشترین مۆسیقاژەن سوود وەرگیراوە.
Top