چۆنییەتی دەرهێنانی فلاش میمۆری

چۆنییەتی دەرهێنانی فلاش میمۆری
چۆنییەتی دەرهێنانی فلاش میمۆری
ئەگەر بتانەوێ فلاش میمۆرییەك بەبێ گرفت لەكۆمپیوتەر دەربێنن و فلاشەكە تێك نەچێت، دەبێ گشت پرۆگرامەكانی سەر فلاشەكە دابخەن، گەر وانەبێت رەنگە فلاشەكەتان تووشی زیان بێت.
بەڵام جار هەیە گوێ بەوە نادەین و هەر راست فلاش میمۆرییەكەمان دەردەخەین، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پرۆگرامی Unlocker لەسەر كۆمپیوتەرەكەمان دابەزێنین ئەو پرۆگرامە ئۆتۆماتیكی پرۆگرامەكانی سەر فلاشەكە دواتر دادەخات و زیانێكیش بە فلاشەكە ناگەیەنێت.
بەڵام هەموو كۆمپیوتەرێك ئەو پرۆگرامەی لەسەر نییە، بۆ نموونە ئەگەر بمانهەوێ لەسەر كۆمپیوتەرێك برادەرێك ئەوە بكەین كە ئەو پرۆگرامەی نەبێت چ رێگا چارەیەك هەیە؟ بۆ ئەم مەبەستەش پرۆگرامێكی دیكە هەیە كە لەسەر فلاشەكەت دادەبەزێت ئەویش پرۆگرامی EjectUSBیە. ئەو پرۆگرامە هیچ پێویست بە دابەزاندن ناكات و گشت پرۆگرامەكانی سەر فلاشەكە دادەخات. بۆ بەدەستهێنانی ئەو پرۆگرامە پێویستە سەر لە سایتی http://www.ejectusb.com بدەن و بەبێ بەرامبەر پرۆگرامەكە دابەزێنن.
Top