پەنجا هەزار ئیمێل لە كاتژمێرێكدا بەڕێ بكە

پەنجا هەزار ئیمێل لە كاتژمێرێكدا بەڕێ بكە
پەنجا هەزار ئیمێل لە كاتژمێرێكدا بەڕێ بكە
دەكرێ بڵێین دوای پەیوەندی قسەكردن، ئیمێل و چاتكردن بەهێزترین ئامرازی گەیاندن و پەیوەندی كردنن، بەرێكردنی ئیمێل لەو سایتانەی كە ئەركی ئیمێل بەرێكردن و وەرگرتن ئەنجام دەدەن تا رادەیەك كات هەڵدەگرێ، بەتایبەتی ئەگەر ئیمێلێك بۆ سەدان كەس بنێری. بۆ چارەسەری ئەم گرفتە پرۆگرامی Super Email sender یەكێكە لەو پرۆگرامە بەهێزانە كە دەكرێ بەهۆیەوە هەزاران ئیمێل لە یەك كاتدا بۆ سەرانسەری جیهان بنێری. ئەو پرۆگرامە بۆ بەرێكردنی ئیمێلە رێكلامییەكان و هەروەها بەرێكردنی رۆژنامە و هەفتەنامە و..هتد بەسوودە.
بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێ هەر كەسێك بەبێ شارەزاییەكی زۆر لەئیمێل بەرێكردن ئیمێل بنێرێ. هەروەها دەكرێ فایلێك كە بە تێكست نووسراوە بە ئاسانی بیكەی بە ئیمێلێك. دەتوانی پەنجا هەزار ئیمێل لە كاتژمێرێكدا بەڕێ بكەی.
Top