بە پرۆگرامی Blumentals HTMLPad بە سانایی سایتێك دروست بكە

بە پرۆگرامی Blumentals HTMLPad بە سانایی سایتێك دروست بكە
سایت، یان بە كوردییەكەی ماڵپەر، لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبێتە ماڵی بیروئەندێشەی هەموو كەسێك، واتە هەر كەسێك دەبێت خاوەنی ماڵپەڕی خۆی بێت بۆ ئەوەی كە بۆچوونەكانی جا باش یان خراپ تێیدا بڵاوبكاتەوە.

بۆ دروستكردنی سایت گەلێك پرۆگرام هەن، هەندێك پرۆگرام هەن كە تەنیا ئەوانەی كە شارەزاییەكی زۆریان هەیە سەریان لێ دەرچێ، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵە پرۆگرامێكیش هەن كە لەلایەن ئەوانەی كە زۆریش شارەزا نین بە ئاسانی دەكرێ سایتێكیان پێ دروست بكرێ. پرۆگرامی Blumentals HTMLPad یەكێكە لەم پرۆگرامە. لەگەڵ ئەوەیدا پرۆگرامەكە قەوارەكەی زۆر كەمە كەمتر لە پێنج میگابایت. رەنگە باوەڕ نەكەن سایتێك بە قەوارە كەمەی كە هەیەتی بكرێ ئەو هەموو توانایەی تێدابێ. لەو پرۆگرامەدا ئەوەی مەبەستتە دەكرێ بە ئاسانی دیزاینی بكەی، هەرچی دیزاینشی بكەی بەشێوەی كۆد بیبینی. زۆربەی پرۆگرامەكانی سایت نووسین لەگەڵ ئەو پرۆگرامە یەكتر دەخوێننەوە.
Top