گرنگیی خواردنی میوە لە ژەمی پارشێودا

گرنگیی خواردنی میوە لە ژەمی پارشێودا
هۆكاری سەرەكیی ناڕەحەتبوونی رۆژووەوان تینووبوون و وشكبوونی ناودەمە، چونكە رۆژانە پێویستمان بە بڕێكی باشی شلە هەیە، بۆیە پێویستە لەسەر رۆژووەوانان كە پەیڕەوی هەنگاوەكانی خۆپارستن لە تینوبوون و وشكبوونی دەم بكەن. جگە لە تینووبوون و كەمخواردنەوەی شلە و كەمخواردنی میوە لە ژەمی پارشێودا، گەلێك جار هۆكاری دەبنە ئەگەری وكشبوونی دەم لەكاتی رۆژوودا، وەكو: زیانی لابەلای هەندێك جۆری دەرمان، نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی شەكرە، سستبوونی گلاندی دەرەقی، پەككەوتنی گورچیلەكان، نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer، نەخۆشیی پاركینسۆن Parkinson، زەبر بۆ ناوچەی سەر، یان بۆ ناوچەی مل، كە بووبێتە هۆی زیانگەیاندن بەو دەمارانەی كە دەگەنە گلاندەكانی لیك، چارەسەركردن بە تیشك كە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ناوچەی سەردا. هەنگاوەكای خۆپاراستن لە وشكبوونی دەم لەكاتی رۆژوودا بریتین لە: خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو لە ژەمەكانی پارشێو و فتار و لەكاتی شەودا تەنانەت ئەگەر هەست بە تینووبوونیش نەكەیت، خواردنی میوە لە ژەمی پارشێودا كە هەموو جۆرەكان رێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆ دەگرن، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و لەو خۆراك و خواردنەوانەی كە ئەگەری وشكبوونی دەم و تێنووبوون زیاد دەكەن، بەتایبەتی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو چا، قاوە، كاكاو، كۆلا، شوكولاتە لەگەڵ خۆراكی تیژ.
Top