لە مانگی رەمەزاندا دووركەرەوە لە شلەمەنییە شیرینكراوەكان

لە مانگی رەمەزاندا دووركەرەوە لە شلەمەنییە شیرینكراوەكان
شلەمەنییە شیرینكراوەكان Sweetened beverages واتە هەر جۆرێكی شلەمەنی كە بە شەكر شیرین كرابێت، وەك: شەربەت، خواردنەوە گازییەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، بڕی زیادی شەكر لە خۆراك و شلەمەنییەكاندا هۆكارە بۆ گەلێك گرفتی تەندروستی، ئەم شلەمەنییانە جگە لە رێژەیەكی بەرزی شەكر، مادەی كیمیایی لەخۆ دەگرن بە شێوەی رەنگ و چێژ و مادەی پاراستنی خۆراك Preservatives، بە بێ بوونی هیچ مادەیەكی سوودبەخشی وەكو ڤیتامین و كانزاكان و مادەی دژەئۆكسان. بۆ رۆژووەوانان واباشترە كە تینوێتییان تەنیا و تەنیا بە ئاو، یان ماستاو بشكێنن و بە هەموو شێوەیەك دووركەونەوە لە شلەمەنییە شیرینكراوەكان، بۆچی ئاو؟ چونكە ئاو گرنگیی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بۆ نموونە یارمەتیدان و تاودانی كرداری میتابۆلیزم، یارمەتیدانی زوو هەستكردن بە تێربوون، باشتر كردنی ئاستی وزەی لەش لەوكاتەی كە كەمبوونەوەی شلەی لەش هۆكارە بۆ بێهێزی و هەستكردن بە ماندووبوون، بەتایبەتی لە رۆژووەواناندا. ئاو كرداری گواستنەوەی ئۆكسجین و خۆراك بۆ هەموو خانەكانی لەش ئاسانتر دەكات، بڕی تەواوی ئاو بارگرانی دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش سووك دەكات، هەروەها بڕی دروستی ئاو سترێس سووك دەكات لەوكاتەی كە كەمیی ئاو ئاستی سترێس بەرزدەكاتەوە، گرژبوونی ماسوولكە سووك دەكات و تەڕێتی ناو جومگەكان دەپارێزێت، لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی لیاقەی فیزیكی.
Top