بۆچی شۆربای نیسك بەشێكی گرنگە لە سفرەی رەمەزان؟

بۆچی شۆربای نیسك بەشێكی گرنگە لە سفرەی رەمەزان؟
نیسك Lentils بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، بۆیە بە سوپەرخۆراك ناوزەد دەكرێت، شۆربای نیسك سەرەڕای ئەوەی كە خۆراكێكی سووكە و هەرسكرنی ئاسانە، سوودی تەندروستیی زۆر لەخۆ دەگرێت، بۆیە رێنمایی دەكرێت كە ببێتە بەشێكی گرنگ لەكاتی فتاردا. لە رووی بەهای خۆراكییەوە شۆربای نیسكی زەرد، یان شۆربای نیسكی سەوز جیاوازییان نییە، هەروەها شۆربای نیسك سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵ Fiber كە ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت و قۆڵۆن لە گرژبوون دەپارێزێت. جگە لەمانە، نیسك ئاستی شەكری خوێن رێك دەخات و چەندین كانزای گرنگی تێدایە لەگەڵ دوو جۆری ڤیتامین B و رێژەیەكی باشی پرۆتین و هیچ چەوریشی تێدانییە، ئەگەر چەوری تێنەكرێت، هەروەها رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ بەوەی كە كانزای مەگنسیۆم و فۆلێت لەخۆ دەگرێت كە ئەم رۆڵە گرنگەیان هەیە. شۆربای نیسك، جگە لە سوودەكانی بۆ كۆئەندامی هەرس و دڵ، وزەیەكی بەرە بەرە دابین دەكات بەوەی كە كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی تێدایە و شەكری خوێن رێك دەخات تەنانەت لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرەشدا. لە لایەكی دیكەدا، شۆربای نیسك بڕێكی باش لە كانزای ئاسن بۆ لەش دابین دەكات، بۆیە گونجاوە بۆ چارەسەركردن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی.
Top