جگەرەكێشان لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەكاتەوە

جگەرەكێشان لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەكاتەوە
چەندین بەڵگەی زانستی لەبەردەستدان كە جگەرەكێشان سستمی بەرگریی لەش كزدەكات، بەوەی كە توانای كاردانەوەی سستمی بەرگریی لەش بۆ دروستكردنی مادە دژەتەنەكان Antibodies كەم دەكاتەوە. بۆیە لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید و تەنانەت لە ڤاكسینی ئەنفلوەنزاش كەم دەكاتەوە. دوكەڵی جگەرە توانای دروستكردنی خانەكانی (مێمۆری Memory cells) لە لایەن سستمی بەرگریی لەش وەكو كاردانەوە پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەكاتەوە، تێبینی ئەوەش كراوە كە ژمارەی مادە دژەتەنەكان خێراتر و لە ماوەیەكی كەمتردا لە جگەرەكێشەكاندا پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەبنەوە. پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە بەر لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید بۆ هەر كەسێكی جگەرەكێش پێویستە كە بۆ ماوەی دوو رۆژ دووربكەوێتەوە لە جگەرەكێشان. ئاماژە بەمەش كراوە كە جگە لە جگەرەكێشان، سترێسی دەروونی و كەم خەوتن و كەمیی مەشقی وەرزشی سستمی بەرگریی لەش تێك دەدەن و لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەكەنەوە، ئەویش لە رێگای كەمبوونەوەی رێژەی دروستبوونی مادە دژەتەنەكان.
Top