ئەم دەرمانانە بەكارمەهێنە پێش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید19

ئەم دەرمانانە بەكارمەهێنە پێش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید19
پسپۆڕانی تەندروستی روونیان كردۆتەوە كە پێش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویستە كە چەند هەنگاوێك بگرێنە بەر، یەكێك لەم هەنگاوانە بریتییە لە دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، وەك ئەو دەرمانانەی كە بەبێ راچێتەی دكتۆر دەفرۆشرێن Over-the-counter medicines بۆنموونە ئەو دەرمانانەی بۆ سووككردنی سەرئێشە و هەڵامەت بەكاردێن، لەگەڵ دەرمانی ئازارشكێن و كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان، چونكە كاریگەریی دەكەنە سەر كاردانەوەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە لەشدا، هەروەها دەبنە ئەگەری كزبوونی سستمی بەرگریی لەش، بەمەشەوە كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر توانای ڤاكسینەكە بۆ هاندانی لەش بە مەبەستی دروستبوونی ژمارەیەكی باش لە مادە دژەتەنەكان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا. دەرمانی دژەهەوكردنە نامیكرۆبییەكان كە مادەی ستیرۆیدی لەخۆناگرن NSAIDs وەكو زۆربەی ئەوانەی كە بۆ هەوكردن و رۆماتیزمی جومگەكان بەكاردەهێنرێن، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئازار و ئاوسان و سخبوونی جومگە، یان ئازارەكانی پەیكەر و ماسوولكە، وەكو: ئەسپرین، بروفین، ڤۆلتارین، پۆنستان، ئیندۆسید، ناپرۆكسین. دەتوانرێت پاراسیتۆڵ بە سەلامەتی بۆ كەمكردنەوەی ئازار و دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش بەكاربهێنرێت. ئاماژە بەوەش كراوە كە پێویستە بەر لە لێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا كەسەكە دووربكەوێتەوە لە جگەرەكێشان و خوادنەوەی ئەلكهول، چونكە كاریگەریی دەكەنە سەر چالاكیی ڤاكسینی كۆرۆنا لە لەشدا.
Top