ئایا سەفەركردن پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا سەلامەتە؟ رای پسپۆڕان لەو بارەوە چییە؟ پێویستە ئەو راستییە لەبیر نەكرێت كە هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا قەڵاچۆ نەبووە، هێشتا ژمارەی تووشبووان لە چەند شوێنێكی جیهاندا لە هەڵكشاندایە، لە هەندێك شوێنیش جۆرە نوێیە گۆڕاوەكەی كۆڤید19 بڵاوبۆتەوە، ئەگەرچی لەگەڵ بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆڤید19 پەستی و نیگەرانی لە نێو خەڵكدا كەم بۆتەوە، بەڵام هێشتا خەڵك چاوڕێی ئەوەن كە ژیان وەكو پێش كۆرۆنا ئاسایی ببێتەوە، بۆنموونە زۆربەیان دەپرسن كە ئایا سەفەركردن بێ مەترسییە پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید؟ بە رای پسپۆڕان، سەفەركردن پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاساییە، بەڵام هێشتا پێویست بە گرتنەبەری هەندێك هەنگاوی خۆپاراستن دەكات وەكو: پاراستنی پاكوخاوێنی و بەردەوام هەڵگرتنی جێڵی پاككەرەوەی دژەمیكرۆب Sanitizer gel بۆ پاككردنەوەی دەستەكان لەكاتی پێویست، بەستنی ماسك، بۆ خۆپاراستنی زیاتریش دەتوانیت كە دوو ماسك لەسەر یەكتر واتە ماسكی قوماش لە ژێرەوە و ماسكی پزیشكی لە سەرەوە ببەستیت، خۆبەدوورگرتن لە بەركەوتنی دەستەكان بە دەموچاو، دووركەوتنەولە لە خۆراكی دەرەوە، دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی بەپێی توانا.