لەكاتێكدا تا ئێستا بە تەواوی روون نییە كە هیچ كام لە ڤاكسینەكانی كۆڤید19 كاریگەرییان هەبێت بۆ جۆرە گۆڕاوە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها لەگەڵ دەستپێكی لێدانی ڤاكسینی كۆڤید لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، راپۆرتە پزیشكییەكان لە چەندین شوێندا باس لە زیابوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە جۆرەی گۆڕاوە نوێیەكی New strains ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، ئەمەش وای لە زانا و پسپۆڕان كردووە كە نیگەران بن سەبارەت بە چەندێتی كاریگەریی ڤاكسینە بەردەستەكانی ئێستای كۆڤید19 دژ بە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە. هەر سەبارەت بەم مەسەلەیە، نێوەندە پزیشكییەكان باس لە وەرگرتنی ژەمی سیێەم یان ژەمی بەهێزكار Booster shot دەكەن لە ماوەی 6- 12مانگ پاش ژەمی دووەم و، پێشبینی ئەوە دەكەن كە كاریگەریی بۆ خۆپاراستن لە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبێت كە ئێستا و لە ئاییندەدا جینەكانیان دەگۆڕن.پسپۆڕانی پزیشكیی كۆمپانیای پفایزەر و مۆدێرنا Moderna لە ئێستادا خەریكی لێكۆڵینەوەی چڕن سەبارەت بە تاقیكردنەوەی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید، كە زیاتر تایبەت دەبێت بە جۆرە گۆڕدراوە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زاناكانیش پێشبینیی ئەوە دەكەن كە ژەمی سێیەمی ڤاكسین ئاستی خۆپاراستن بەرزدەكاتەوە، بەتایبەتی بۆ جۆرە نوێ و گۆڕدراوەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا