پسپۆڕان گەیشتوونەتە ئەوە ئەنجامەی كە چارەسەر بە ئۆزۆن Ozone therapy وەكو چارەسەرێكی یاریدەدەر سوودی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش دژ بە كۆڤید19، ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا چارەسەرێكی ستاندارد بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئارادا نییە، زانا و پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و سەلامەت، بۆ ئەم مەبەستە تاقیكردنەوەی زۆر لەسەر دەرمانی جیاواز بەردەوام ئەنجام دەدرێن. چارەسەر بە ئۆزۆن واتە بەكارهێنانی گازی ئۆزۆن كە بۆ چارەسەركردنی گەلێك نەخۆشی سوودی لێ وەردەگیرێت، چارەسەر بە ئۆزۆن هانی سووڕی خوێن دەدات و ئاستی هەوكردن و ئازار كەم دەكاتەوە، بەمەش زوو چاكبوونەوە تاودەدات، هەروەها هاندەرە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئۆكسجین لە خوێندا، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی فشار لەسەر سییەكان و هاندانی خڕۆكە سپییەكانی خوێن، بوارەكانی چارەسەركردن بە ئۆزۆن بریتین لە: بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، هەوكردن بە ڤایرۆسی ئایدز و ڤایرۆسی سارس SARS، هەوكردنی جومگەكان، پاككردنەوەی برین، نەخۆشیی دڵ، پووكانەوەی ماسوولكە، هەوكردنی جیوبەكانی لووت، ئەكزیمای پێست، هەوكردنی بۆریی هەناسە، هەوكردن و مۆمبوونی جگەر Cirrhosis، نەخۆشیی پاركینسۆن و هەندێك جۆری شێرپەنجە.