بەستنی دوو ماسك بەیەكەوە Double masking تا رێژەی 95% رێگا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێت، ئەمە بە پێی راپۆرتێكی ئەمریكی لە سەنتەری كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC. توێژینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە بە بەكارهێنانی یەك ماسكی نەشتەرگەری Surgical mask بە تەنیا، یان یەك ماسكی قوماش Cloth mask بەتەنیا رێگا لە گەیشتنی40%ی تەنۆلكەكانی ڤایرۆس دەگیرێت، كە لەگەڵ هەناسەوەرگرتندا بگەنە دەم و لووت، كەچی بەكارهێنانی دوو ماسك واتە ماسكێكی قوماش لەسەر ماسكێكی نەشتەرگەری (ماسكی پزیشكی) ئەگەری گەیشتنی تەنۆلكە ڤایرۆسییەكان بە دەم و لووت تا رێژەی 95% كەم دەكاتەوە. دكتۆر ئیسحاق بۆگۆچ Isaac Bogoch زانای نەخۆشییە میكرۆبییەكان لە زانكۆی تۆرۆنتۆی كەنەدا جەختی كرۆدۆتەوە كە بەستنی دوو ماسك بەیەكەوە باشترە لە بەستنی یەك ماسك بەتەنیا بۆ خۆپاراستنی زیاتر لە كۆڤید19 بە مەرجێك كوالێتی ماسكەكان باش بێت، هەروەها جەخت لەوەش كراوەتەوە كە بەستنی ماسكی قوماش لەسەر ماسكی پزیشكی هاندەر دەبێت بۆ داپۆشینی هەموو كەلێنەكانی رۆخی ماسكی پزیشكی و، رێگرتن لە گەیشتنی تەنۆلكەكە ڤایرۆسییەكان بە دەم لووت.