رۆڵی ڤیتامینەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید19

رۆڵی ڤیتامینەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید19
ئەوە روونە كە خۆراكی هاوسەنگ رۆڵی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید19 و زۆربەی نەخۆشییەكان، باشترین رێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسە دژوارەكەی كۆرۆنا بریتییە لە ئامادەكردنی لەش، چەندین لێكۆڵینەوە جەختیان كردۆتەوە كە خۆراكی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە ڤیتامین و كانزاكان، زۆر پێویستە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا. بەگشتی هەموو ڤیتامینەكان گرنگ و پێویستن، بەڵام ڤیتامین D رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ ئەم مەبەستە، پاشان ڤیتامین K و ڤیتامین A. لە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی بریستۆلی بەریتانیدا ئاماژە بەوەش كراوە كە ترشە چەوری لاینۆلەییك Linoleic Acid بە نوكە پرۆتینی Spike protein ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەلكێت و دایدەخات، بەمەش ئەگەری پەیداكردنی هەوكردن بە ڤایرۆسەكە كەم دەكاتەوە. ترشی لاینۆلەییك ماددەیەكی ئۆرگانییە و لە ترشە چەورییە فرە ناتێرەكانە(PUFA) لە خۆراكە رووەكییەكانەوە سەرچاوە دەگرێت، وەكو: پاقلەی سۆیا، كاكڵە و تۆوەكان، هەروەها زۆربەی زەیتە رووەكییەكان و بەتایبەتی زەیتی كانۆلا Canola oil، گوڵەبەڕۆژە، لەگەڵ زەیتی گەنمەشامی.
Top