ئایا كەسێك پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 دووبارە تووش دەبێتەوە؟ ئەو هۆكارانە چین كە ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە زیاد دەكەن؟ بەگشتی پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 ژمارەی مادە دژەتەنەكان لە لەشدا بەرە بەرە كەم دەبێتەوە، بۆیە ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە دێتە پێشەوە ئەگەرچی لەوانەیە كە نیشانەكان لە جاری دووەمدا سووكتر بن. پسپۆڕان لە زانكۆی یێل Yale University لە ئەمریكا روونیان كردۆتەوە كە چەندین كەس پاش تەنیا چوار مانگ لە یەكەم تووشبوون، دووبارە دوچاری كۆڤید19 بوونەتەوە بەڵام بە سووكی. چەند نەخۆشییەك ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەكەن وەكو: نەخۆشیی شەكرە كە ئەگەری تووشبوون بۆ دوو هێندە زیاد دەكات، گرفت لە گلاندی دەرەقی، قەڵەوی، بەساڵاچوون، نەخۆشیی درێژخایەنی كۆئەندامی هەناسە، نیشانەكانی دووبارە تووشبوونەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتین لە: گرفت لە هەناسە، ویزەی Wheeze تیژ لەگەڵ هەناسەوەرگرتندا لەبەر تێكچوونی هاتوچۆی هەوا لە كۆئەندامی هەناسەدا، ئازاری ماسوولكە، لە چەند حاڵەتێكی كەمیشدا لەوانەیە كە تووشبوو دوچاری چەند گرفتێكی ئاڵۆزی كۆئەندامی هەناسە ببێت.