ئایا بەرگریی لەش پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 بۆ جۆرە نوییەكەش كاریگەرە؟

ئایا بەرگریی لەش پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 بۆ جۆرە نوییەكەش كاریگەرە؟
پاش تووشبوون و چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی تووشبووان نیگەرانن لە دووبارە تووشبوونەوە بە جۆرە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئایا بەرگریی لەش تەنیا بۆ جۆرێكی ڤایرۆسەكە كاریگەری هەیە، یان بۆ جۆرە گۆڕاوە نوێكەش كاریگەرە؟ زانا و پسپۆڕان جەختیان كرۆدتەوە كە پاش چاكبوونەوە، بەرگریی لەش بەلای كەم بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت، هەندێك جاریش بۆ ماوەیەكی زۆرتر. بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، بەرگریی لەش لەوانەیە كە كاریگەریی هەبێت بەرانبەر بە جۆرە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دژەتەنەكان لە خانەكانی بەرگریی لەشدا Immune cells دروست دەبن، ئەو خانانەی كە بۆ ماوەیەك بەردەوام دەبن لە پەرەسەندن بەرانبەر بە پاشماوەی ڤایرۆس Remnants لە شانەكانی ریخۆڵەدا حەشار دەدرێن. بە مانایەكی دیكە، سیستمی بەرگریی لەش ڤایرۆسەكە دەناسێتەوە و ماددە دژەتەنی كوالیتی باشتر بەرهەم دێنێت، هەتا پاش كۆتایی هاتنی هەوكردن بە ڤایرۆسەكە، لێرەدا كە جۆرە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگاتە لەش، كاردانەوەی بەرگریی لەش خێراتر و كاریگەرتر دەبێت بۆ رێگرتن لە دووبارە تووشبوونەوە، هەروەها لەش لەجیاتی دروستكردنی دژەتەن، سیستمی بەرگریی لەش خانەی B بەرهەم دێنێت، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەناسێتەوە و لەكاتی دووبارە گەیشتنەوەی ڤایرۆس بە لەش، ئەوا خێرا ماددەی دژەتەن بەرهەم دەهێنن.
Top