چەند پرسیارێك سەبارت بە ڤاكسینی كۆرۆنا

چەند پرسیارێك سەبارت بە ڤاكسینی كۆرۆنا
لەگەڵ هاتنی ساڵی 2021 دا ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەست بوو و لە گەلێك وڵاتدا هەڵمەتی كوتان دەستی پێكرد، كوتانی تەواو بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە هەموو جیهاندا واتە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی پێش سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، بەهەرحاڵ، هێشتا گەلێك پرسیار سەبارەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا دێنە پێشەوە، كە وەڵامەكانایان بە كورتی دەخەینە روو.

* ئایا كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا (ئیلزامییە)؟
- نەخێر، بەڵام لە لایەن پسپۆڕانەوە رێنمایی دەكرێت.
* ئایا ڤاكسینەكە سەلامەتە لەبەرئەوەی بە ماوەیەكی كورت بەردەست بوو؟
- بەڵێ، چونكە بە هەموو هەنگاوە پێویستەكانی ڤاكسین تێپەڕی.
* ئایا پاش چاكبوونەوە لە كۆرۆنا پێویستە ڤاكسین وەربگیرێت؟
- بەڵێ، بە مەبەستی زیاتر بەهێزكردنی بەرگریی لەش بۆ كۆڤید19.
* ئایا پاش دەستنیشانكردن، یان پاش تووشبوون كەسەكە دەتوانێت ڤاكسین وەربگرێت؟
- بەڵێ، بەڵام پاش 14 رۆژ كە نیشانەكان نامێنن.
* ئایا كەسانی زۆر نەخۆش كە درەمانی زۆر وەردەگرن دەتوانن ڤاكسین وەربگرن؟
- بەڵێ، چونكە دەكەونە ناو حاڵەتەكانی ریسك بۆ تووشبوون بە كۆڤید19 و سەختبوونی حاڵەتەكە و زیادبوونی ئەگەری ئاڵۆزییەكان.
* ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی لابەلای هەیە؟
- بەڵێ، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و ئازاری ماسوولكە لە شوێنی دەرزییەكەدا.
* ماوەی نێوان دوو ژەمەكەی ڤاكسین چەندە؟
- بەگشتی 28 رۆژ رێنمایی دەكرێت، واباشترە كە بۆ هەر دوو ژەم یەك جۆری ڤاكسین بەكاربهێنرێت.
* ئایا ئافرەتی دووگیان دەوتوانێت كە ڤاكسین وەرگرێت؟
-بەڵێ، بەڵام تەنیا ڤاكسینی كۆمپانیای پفایزەر Pfizer و ئەسترا زینیكا AstraZeneca.
Top