ئایا پاش تووشبوون بە كۆڤید19 پێویست بە وەرگرتنی ڤاكسین دەكات؟

ئایا پاش تووشبوون بە كۆڤید19 پێویست بە وەرگرتنی ڤاكسین دەكات؟
پسپۆڕانی سەنتەرەكانی ئەمریكی بۆ كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC جەختیان كردۆتەوە، كە پێویستە كەسانی تووشبوو پاش چاكبوونەوە وەكو كەسانی دیكە ڤاكسینی كۆرۆنا بە دوو ژەم وەربگرن. پسپۆڕان تا ئێستا بە تەواوی نەگەیشتوونەتە ئەوەی كە بەرگریی لەش بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پاش تووشبوون تا چەند بەردەوام دەبێت، ئەگەرچی پێشتر باس لەوە كراوە كە لەوانەیە تەنیا بۆ ماوەی چەند مانگێك بمێنێتەوە، لەم گۆشەنیگایەوە، بەتایبەتی كە ڤاكسین ئاستی باشتر و مسۆگەرتری بەرگری بەرانبەر بە ڤایرۆسەكە پەیدا دەكات، پسپۆڕان زیاتر جەخت لە وەرگرتنی ڤاكسین دەكەنەوە، ئاماژە بەوەش كراوە كە كەسانی تووشبوو تا سێ مانگ دەتوانن وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا دوابخەن، چونكە ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 لەم ماوەیەدا یەكجار كەمە، كەچی ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە پاش سێ مانگ لە تووشبوون و چاكبوونەوە وەكو كەسانی دیكە دەبێت. دكتۆر ئەمێش ئەدالجا Amesh Adalja پسپۆڕی نەخۆشییە هەوكردنەكان لە زانكۆی جۆن هۆپكنس Johns Hopkins جەخت دەكاتەوە كە پێویستە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگریت، تەنانەت ئەگەر دوچاری كۆڤید19 بووبیت، چونكە سیستمی بەرگریی لەشت بۆ ماویەكی كورت لە ڤایرۆسەكە دەتپارێزێت.
Top