رۆڵی بەكتریای ریخۆڵە بۆ سووككردنی نیشانەكانی كۆڤید19

رۆڵی بەكتریای ریخۆڵە بۆ سووككردنی نیشانەكانی كۆڤید19
ناهاوسەنگی لە جۆر و رێژەی بەكتریای ریخۆڵە رۆڵی هەیە بۆ سووككردن، یان زیاتر بەردەوامبوونی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە روونە كە نیشانەكان پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك، یان تا چەند مانگێك بە شێوەیەك لە شێوەكان بەردەوام دەبن. توێژەر و پسپۆران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە كۆمەڵێك بەكتریای ریخۆڵە كە بە مایكرۆبایۆم Microbiome ناسراون، هاوكات لەگەڵ هاندانی ئاستی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەرییان لە سووككردنی نیشانەكان پاش تووشبوون بە كۆڤید19 هەیە، بۆیە پاراستنی هاوسەنگیی بەكتریای ریخۆڵە بۆ هەمووان گرنگە. هەنگاوەكانی پاراستنی بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵە بریتین لە: زیاد خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیی تەندروست، رۆژانە ئەو خۆراكانە بخۆ كە پرۆبایۆتیك Probiotics (میكرۆبی سوودبەخش) لەخۆدەگرن، وەك: ماست، پەنیر، ترشیات، یان پاقلەی سۆیای هەوێنبوو، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرن، وەك: سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەكان، جوینی باشی خۆراك و خواردن لەسەرخۆ، نووستنی رۆژانە كە لە 7-8 كاتژمێر كەمتر نەبێت، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بە رێكی، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس.
Top