ڤاكسینی كۆڤید19 بە شێوەی سپرای لووت

ڤاكسینی كۆڤید19 بە شێوەی سپرای لووت
توێژەران لە زانكۆی لانكستەر Lancaster University لە ئینگلتەرا گەیشتوونەتە ئامادەكرنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە شێوەی سپرای لووت Nasal spray، سەرەڕای هەرزانیی نرخەكەی و ئاسانیی بەكارهێنانی، ئەم ڤاكسینە سەلامەت و كاریگەرە بۆ پەیداكردنی ماددە دژەتەنەكان بەرانبەر بە كۆڤید 19، هەروەها بۆ كەسانێك سوودبەخشە كە نایانەوێت ڤاكسین بە شێوەی دەرزی بەكاربهێنن، ئاماژە بەوەش كراوە كە ڤاكسین بە شێوەی سپرای لووت، جگە لە پەیداكردنی ماددە دژەتەكەكان لە خوێندا، بەرگرییەكی باش لە لینجەناوپۆشی رێڕەوەكانی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدا پەیدا دەكات، بەمەشە رێگا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێت، بۆیە گەلێك سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ڤاكسینی كۆڤید19 بە شێوەی سپرای لووت، لەوانەیە كاریگەرتر بێت لە دەرزیی ڤاكسینی كۆرۆنا. ڤاكسینەكە پشت بە جۆرێك ڤایرۆسی پەلەورەر دەبەستێت بە ناوی ڤایرۆسی نیوكاسل NDV، وا پێشبینی دەكرێت كە بەم زووانە و پاش تێپەڕاندنی هەنگاوەكانی پێدانی مۆڵەت، بكەوێتە بەردەست و زۆر گونجاو دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە باری داراییان باش نییە
Top