كەسانی رووەكی كەمتر تووشی كۆڤید19 دەبن

كەسانی رووەكی كەمتر تووشی كۆڤید19 دەبن
لە لێكۆڵینەوەكانی پێشتردا هاتبوو كە كەسانی خاوەن گرووپی خوێنی B و AB ئەگەری تووشبوونیان بە كۆڤید19 لە كەسانی دیكە زیاترە و كەسانی خاوەن گروپی خوێنی O ئەگەری تووشبوونیان بەم ڤایرسە كەمترە، بەڵام لە توێژینەوەیەكی نوێدا هاتووە، ئەو كەسانەی لە رووی خۆراكەوە رووەكین Vegetarians ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەسانی دیكە كەمترە.پاش چەندین لێكۆڵینەوە ئەوە سەلمێندراوە كە خۆراكی رووەكی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ كەم دەكاتەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، قەڵەوی، شێرپەنجە، نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە، ئەمە جگە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا. ئەوەش لە چەندین لێكۆڵینەوەدا جەختی لێ كراوەتەوە كە تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك: نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 زیاتر دەكەن. لە لێكۆڵینەوەكاندا بە روونی ئاماژە بەوەش كراوە كە پەیڕەوكردنی خۆراكی رووەكی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە ڤایرۆسییەكان كەم دەكاتەوە، بە ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە.
Top