كێ نابێت ڤاكسینی كۆڤید 19ی كۆمپانیای پفایزەر وەربگرێت؟

كێ نابێت ڤاكسینی  كۆڤید 19ی كۆمپانیای پفایزەر وەربگرێت؟
ئێستا بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆڤید19ی كۆمپانیای پفایزەر بایۆنتێك Pfizer/BioNTech لە 45 وڵاتدا رێگای پێ دراوە، لەوانە (بەریتانیا، كەنەدا، مەكسیك، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا) ئەگەرچی ڤاكسینەكە تا 95% كاریگەرە، بەڵام لەوكاتەدا گومان لەسەر ئەم ڤاكسینە پەیدابوو كە دكتۆرێكی ئافرەتی 32 ساڵە لە مەكسیك پاش وەرگرتنی ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕدا خەوێندرا، كە دوچاری پەركەم و گرفت لە هەناسەدان بووەوە، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەی سوور لە پێستدا، ئینجا پشكنینەكان دەریانخست كە دوچاری هەوكردنی شانەكانی مێشك و پەتكەدەمار بووەتەوە. زیانە لابەلاكانی ڤاكسینی كۆڤید19 ی كۆمپانیای پفایزەر زیاتر خۆیان لە پەیدابوونی هەستەوەریدا دەبیننەوە، كە لە چەند كەسێك روویدا پاش وەرگرتنی ڤاكسینەكە، وەك لە (فنلەندا و بەریتانیا و كەنەدا وئەمریكا). نیشانەكانی هەستەوەری لەوانەیە هاوكات بن لەگەڵ نیشانەی وەكو: هەناسەتەنگی، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، ئاوسانی چاوەكان، هەستكردن بە كڕانەوەی قوڕگ و سووكبوونی سەر Light-headedness. ئەوانەی كە هەستەوەرییان بەرانبەر بە یەكێك لە پێكهاتەكانی ڤاكسین هەیە، وا باشترە كە ڤاكسین وەرنەگرن، هەروەها ئەو كەسانەی كە هەستەوەریی توندیان بەرانبەر خۆراك، یان دەرمان، یان بەرانبەر بە ڤاكسینەكانی دیكە هەیە، نابێ ڤاكسینی پفایزەر وەربگرن، تەنانەت ئەگەر ژەمی یەكەمیشیان وەرگرتبێت ئەوا نابێت ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە وەربگرن.
Top