دەرمانێكی كاریگەرتر لە رێمدیسیڤیر بۆ كۆڤید19

دەرمانێكی كاریگەرتر لە رێمدیسیڤیر بۆ كۆڤید19
توێژینەوەكان گەیشتوونەتە ئەوەی كە دەرمانی پرالاتریكسەیت Pralatrexate كە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی لیمفۆما Lymphoma بەكاردێت، زۆر لە دەرمانی رێمدێسیڤیر Remdesivir كاریگەرترە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا. لێكۆڵینەوەكانی پەیمانگەی شێنزێن Shenzhen بۆ تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو لە چین، روونیان كرۆدتەوە كە دەرمانی پرالاتریكسەیت هیوابەشخە بۆ چارەسەركردنی كەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەتی كە لەگەڵ دەرمانی دژەهەوكردنی ئەزیترۆماسیندا Azithromycin بەكار دەهێنرێت، ئەوەش روونكراوەتەوە كە دەرمانی پرالاتریكسەیت دابەشبوون و زیادبوونی ژمارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە توندی رادەگرێت پاش ئەوەی كە سەركەوتووانە بۆ ژمارەیەك لە تووشبووان بە كۆڤید19 بەكارهێنرا، بەوەی كە پەلاماری پرۆتینی RdRP دەدات، كە لەناو ڤایرۆسی كۆرۆناداهەیە، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوەش بكرێت كە دەرمانی پرالاتریكسەیت یەكێكە لە دەرمانەكانی چارەسەری كیمیایی Cemotherapy كە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە سوودی لێ وەردەگیرێت، بەگشتی ئەم جۆرە دەرمانانە زیانی لابەلای نەخوارزراو لەخۆدەگرن، بۆنموونە كولبوونی دەم، كەمبوونەوەی ژمارەی خەپلەكانی خوێن Platelets، هێڵنج، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، كەمخوێنی، قەبزی، ئاوسانی لەش، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش.
Top