باشترین ماوەی نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا

باشترین ماوەی نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا
بە رای زۆربەی پسپۆڕان، واباشترە كە ماوەی نێوان 2 ژەمەكەی ڤاكسینی كۆڤید19 تەنیا 21 رۆژ بێت. هەر كەسێك پاش وەرگرتنی ژەمی یەكەمی ڤاكسین دەتوانێت لەسەر ژیان و چاڵاكیی ئاسایی رۆژانەی بەردەوام بێت، بەڵام پێویستە كە هێشتا پابەند بێت بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەتی لە ماوەی نێوان 2 ژەمەكەدا. ئەگەرچی پسپۆڕان ماوەی 21 رۆژ لە نێوان ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بە گونجاو دەزانن بەتایبەتی بۆ ڤاكسینی كۆمپانیای پفایزەری Pfizer ئەمەریكی، بەڵام هەنێك سەرچاوە ماوەی 28 رۆژ لە نێوان 2 ژەمەكەی ڤاكسین بە گونجاو دەزانن بەتایبەتی بۆ ڤاكسینی كۆمپانیای ئۆكسفۆرد-ئەسترا زێنیكای Oxford-AstraZeneca بەریتانی. بەگشتی یەكەم ژەمی ڤاكسین هاندەرە بۆ ناسینی ڤیرۆسەكە هاوكات لەگەڵ ئامادەكردنی سیستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسەكە ئەمەش 3 هەفتە دەخایەنێت، بەڵام ژەمی دووەمی ڤاكسین هاندەرە بۆ بەهێزكردنی كارادنەوەی سیستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆڤید19، بەمەشەوە لەش زیاتر ئامادە دەبێت بۆ ئەگەری هەوكردن یان تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا. بۆنموونە لەكاتی بەكارهێنانی دەرزیی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی پفایزەردا رێژەی خۆپارستن لە كۆڤید19 دەگاتە تەنیا 52%، كەچی پاش لێدانی دەزیی ژەمی دووەمی ڤاكسینی پفایزەردا رێژەی خۆپارستن لە كۆڤید19 دەگاتە 95%.
Top