یاریدەردەرەكانی ڤیتامینی بەگشتی هەرزان و بۆ تەندروستی سەلامەتن، هەندێكیشیان سوودیان هەیە لە حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا. گەلێك توێژینەوە كراون سەبارەت بە مەسەلەی بەكارهێنانی یاریدەدەری ڤیتامینی یان مالتی ڤیتامین Multivamins لەكاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆنموونە ڤیتامین D كە واپێدەچێت لە توندیی كۆڤید19 كەم بكاتەوە. ئەمە روونە كە ڤیتامینەكان لە لەشدا رۆڵی زۆر گرنگیان هەیە بۆ سیستمێكی دروستی بەرگریی لەش. دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی Anthony Fauci پسپۆڕ و سەرۆكی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بەمە كردووە كە بەكارهێنانی ڤیتامینەكانی D و C سوودیان هەیە بۆ خۆپاراستن و سووككردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆڤید19. ئەمەش روونكراوەتەوە كە ڤیتامین C رۆڵی گرنگی هەیە چونكە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و ئاستی هەوكردن لە لەشدا كەم دەكاتەوە و سیستمی بەرگریی لەش بەهێزدەكات، هەروەها لەوانەیە كە گرنگی هەبێت لە حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری داكشانی هەوكردن بۆ رێڕەوەكانی خوارەوەی كۆئەندامی هەناسە و هەوكردنی شانەی سییەكان. پێویستە ئەمەش لەیاد نەكرێت كە زیادبەكارهێنانی ڤیتامینەكان بە بێ رێنمایی دكتۆر لەوانەیە كە بۆ تەندروستی زیانبەخش بێت، بۆیە پێویستە كە بۆ هەر حاڵەتێك تەنیا لەژیر چاودێری دكتۆر بەكاربهێنرێن.