بەم دواییە لە باشووری رۆژهەڵاتی بەریتانیا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا New covid strain لە نزیكەی 60%ی تووشبووان بە كۆڤید19 دەستنیشان كرا، واتە جۆرێك كە ماددەی جینی خۆی گۆڕیوە Mutated. سەرچاوەكان ئاماژە بەمە دەكەن، كە ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا رێژەی 70% خێراتر لە لە كۆڤید19 بڵاودەبێتەوە، ئەمەش وادەكات كە ژمارەی تووشبووان و خەواندن لە نەخۆشخانەكاندا زیاتر بێت. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەگەرچی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆس هەرگیز لە ڤایرۆسی ئێستا دژوارتر نییە، بەڵام هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی نیشانەی توندتر، لەوانەشە كە ڤاكسینی كۆرۆنا كە ئێستا لەبەردەستە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ڤایرۆسە نوێیەكە نەبێت. ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆڤید زانا و توێژەرانی سەرقاڵ كردووە بەتایبەتی چۆنییەتی پەیدابوون یان گۆڕانی ماددەی جینی ڤایرۆسەكە و نووكەپرۆتینەكانی Spike proteins كە بە كلیلی چوونە ناو خانەكانی لەش دادەنرێن. پسپۆڕان رێنمایی گرتنەبەری هەنگاوی توندتری خۆپاراستن دەكەن بەتایبەتی كە ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆڤید ئاسانتر لە نێو خەڵكدا بڵاودەبێتەوە.